پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە ویستوویەتی ماست و شیرەمەنی ماوەبەسەرچوو بە هاووڵاتیان بفرۆشێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی ویستوویەتی ماست و شیرەمەنی ماوەبەسەرچوو بە هاووڵاتیان بفرۆشێت.
ئەمشەو 27ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی قەزای سەیدسادق و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەتـڵ ماست و سێ تۆن شیر و زیاتر لە 300 كیلۆگـرام بەرهـەمی شیرەمـەنی ماوە بەسەرچوو خراپبوودا لەناو كارگەیەکی دروستكردنی ماسـتدا لە گونـدی كانی پانكە كە تۆمەتبار ئامادەی كردبوو بەمەبەستی فرۆشتن و ساغكردنەوەی لەناو بازاڕەكاندا".
پۆلسی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار هـ، س، ف لەدایكبووی 1989 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.
