لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر پیاوێک کوژرا و ژنێکیش بریندارە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە نزیک گوندی شاخۆرانی سنووری پارێزگای هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ دەستڕێژی گولـلە لە تاکسییەک کرا و کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی حوزەیرانی 2024، لە نزیک گوندی شاخۆرانی سنووری پارێزگای هەولێر دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی کراوە شۆفێرەکە کوژراوە و ژنێکیش بریندارە کە سەرنشینی تاکسییەکە بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

تائێستا هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر هیچ زانیارییەکیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردووەتەوە، هاوڵاتی بۆ زانیاری زیاتر چەندجارێک پەیوەندیی بە وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار