102 ساڵ بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەی بانگی کوردستان تێپەڕدەبێت
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی 6 لاپەڕەی بوو، هەفتەی جارێک دەردەچوو لە ڕێکەوتی 2ی ئابی 1922یەکەم ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024، 102ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتیی، و نەتەوەیی سەربەخۆ بوو، کە لە ڕێکەوتی 2ی ئابی 1922لە شاری سلێمانی یەکەم ژمارەی بڵاوکرایەوە.
موستەفا پاشا یاموڵکی سەرنووسەری ڕۆژنامەی بانگی کوردستان بوو، ئەم ڕۆژنامەیە بۆ ماوەی چوار ساڵ خزمەتی کرد، و ناوەڕۆکەکەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، و تورکی بوو، تاوەکو لە ساڵی 1926ڕاگیرا.
جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی 6 لاپەڕەی بووە و هەفتەی جارێک دەرچووە.
ڕۆژنامەی بانگی کوردستان بووه ڕۆژنامهی فەرمی زمانحاڵی حکومهتی دووەمی کوردستان، سەردەمی شێخ مەحمودی حەفیدی مەلیکی کوردستان له پاش هاتنەوەی شێج مهحمودی حەفید لە هندستان.

