لە دوو ڕووداوی جیادا کچ و کوڕێک خنکان
.jpg)
یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024، لە دوو ڕووداوی جیادا لە سنووری ئیدارەی سۆران و قەزای چەمچەماڵ کچ و کوڕێک خنکان.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە ناوچەی خەلیفان، دەرکەوت پێنج کەس کەوتوونەتە نێو ئاو، لە ئەنجام دا کچێک بە ناوی (لانە حەمەدئەمەین سۆفی) تەمەن 14 ساڵ خنکا و تەرمەکەی دەرهێنراوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "دوو کەسی تر بە ناوەکانی (ئاشنا حمدامین سۆفی) تەمەن 17 ساڵ و (سیما حەسەن) تەمەن 19 ساڵ بردران بۆ نەخۆشخانە، (ئاشنا sۆفی) ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و دوو کەسی تر بە سەلامەتی ڕزگارکران کە هەموویان خەڵکی ناوچەکە بوون".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی کرد، "ئەمساڵ ئەمە 12یەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆماردەکرێت، بەهۆکاری نەشارەزای و نەزانی مەلەوانی و چەندین هۆکاری تر، کە هەمیشە ئێمە هۆشیاری بڵاودەکەینەوە و ڕێنمای بە گەشتیار و خەڵکی ناوچەکە دەدەین بۆ ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی خنکان.
لە ڕووداوێکی دیکەدا ئەمڕۆ هەینی لە قەزای چەمچەماڵ کوڕێکی تەمەن 13 ساڵان کەوتە ماو زیێ گۆپتەپە و خنکا، لەلایەن تیمی غەواسی گۆپتەپەوە تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.

