کەشناسیی هەرێم: سبەینێ کەمێک خۆڵبارین دەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بێت، ئەمڕۆ شەممە 3ی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، "سبەیةی یەکشەممە 4ی ئابی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 43
سلێمانی : 41
دهۆک : 41
کەرکوک : 43
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 42
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان : 44

بابهتی پهیوهندیدار
