لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پرسی مووچە سەردانی هەولێر دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاولاتی

لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەولێر دەکات لە چوارچێوەى کارەکانى لیستى مووچەى مووچەخۆرانی هەرێمى کوردستان.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئابی 2024، لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، سەردانى هەرێمى کوردستان بکات و بە هاوبەشى لەگەڵ بەشی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمى کوردستان، کارلەسەر ئامادەکارییەکانى لیستى مووچەى مووچەخۆران بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لە ئامانجەکانى لیژنەکەى وەزارەتى دارایى عێراق، کارکردنى هاوبەشە لەگەڵ وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، تاوەکو مانگانە لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگەکان کە ئامادەی دەکەن، هاوشێوەی ئەوە بێت وەزارەتی دارایی عێراق داوای دەکات.

هەروەها، لیژنەکە ڕاهێنان بە کارمەندانى بەشى ژمێریاریى وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان دەکەن، بۆ چۆنیەتى ئامادەکردنى لیستى مووچە و وردبینى لە داهاتى نانەوتیى هەرێمى کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار