هێزێکی هاوپەیمانان لە کەرکوک جێگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەوی ڕابردوو هێزێکی هاوپەیمانی پڕچەککراو لە سەربازگەی "کەی وەن"ی شاری کەرکوک جێگیرکران.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی بێت، درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزێکی هاوپەیمانی کە پێکهاتووە لە 60 سەرباز و پلەداری سوپای ئەمەریکا گەیشتوونەتە شاری کەرکوک و لە سەربازگەی "کەی وەن" جێگیرکراون.

هەر بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی بێت، ئەو هێزە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش هاتوونەتە کەرکوک و لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ‌سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانی، حەویجە و ناوچەکانی وادی شای و زغیتۆن و چەمی ڕۆخانە بەشداری دەکەن.

سەربازگەی کەی وەن دەکەوێتە دووری 16 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری کەرکوک، ئەمە بۆ جاری یەکەمە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 هێزێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشی لێ جێگیردەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار