لەڕێگەی دوو بازگەوە عێراق ڕێگە لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ڕێگەی دوو بازگەوە ڕێگری لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 4ی ئابی 2024، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "حکومەتی عێراق دوو بازگەی داناوە و ڕێگری دەکات لە هەناردەکردنی بەرهەمی کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق".

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەین، هەموو ئەو ڕێگایانە دەگرینەبەر بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئەم بارودۆخە".

بە ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی بەرهەمەکانی کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەو کارگانە تووشی زیانی دارایی دەبن و دوورنییە بەشێکیشیان دابخرێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار