وەزارەتی دارایی هەرێم چەند بەرپرسێک دەگۆڕێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان چەند بەرپرسێکی گۆڕی، ئەمڕۆ لەمەراسییمێکدا بەڕێوەبەری گشتی نوێی گومرگ و جێگرەکەی لە وەزارەتی دارایی دەست بەکاربوون.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە بارەی ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێکی باڵای وەزارەتەکەیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندنداوەکادا هاتووە، ئەمڕۆ لەمەراسیمێکدا بەئامادەبونی فەیسەڵ عەلی و ڕێباز عەباس ڕاوێژکارانی وەزارەت و یاسین واحید بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەمال ڕەوف لە شوێنی ساماڵ عەبدول ڕەحمان وەک بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و جەوهەر مەحمود لەشوێنی عەبدول قادر عەبدوڵا وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم دەست بەکاربوون.

لەمەراسیمەکەدا بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت هیوای سەرکەوتنیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی نوێی گومرگ و جێگرەکەی خواست لە ئەرکە نوێیەکەیاندا و بەناوی وەزیری داراییەوە هەموو پشتیوانیەکیان بۆ سەرخستنی کارەکانیان دوپات کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار