دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، کێشەی هێڵی 33 کەی ڤی (دوکان – پرۆژەی ئاو) چارەسەرکراوە و کارەبایان بۆ پڕۆژەکە گێڕاوەتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیمی هۆبەی چاکسازیی هێڵەکان و هۆبەی وێستگەکان بە هاوکاری هۆبەی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی، کێشەی هێڵی 33 کەی ڤی (دوکان – پڕۆژەی ئاو)یان چارەسەرکرد و کارەبایان بۆ پرۆژەی ئاوی سلێمانی گێڕایەوە".

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی شه‌وى رابردوو ئاماژەی بەوەکرد، "بەهۆی بڕانی چەندجارەی کارەبا، دابەشکردنی ئاو بۆ زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی بە تایبەتی قڕگە و کوردسات و هەواری شار دوادەکەوێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار