لەسەر ئاگرکەوتنەوەیەکی پێنجوێن دوو کەس دەستگیرکران

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا ئاگرێک لە گوندی ڕاوگانی سنووری  پێنجوێن کەوتەوە و بەو هۆیەوە نزیکەی 250 دۆنم پوش و پاوان داری سرووشتی سوتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیمان دوو هاووڵاتى بەهۆکارى ئاگرەکە دەستگیربکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی ڕابردوودا چەند ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە چیاكانی گۆیژە و ئەزمەڕی سلێمانی ڕوویاندا، دوێنێ قایمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، كەسێك بە تۆمەتی دەستهەبوون لە ئاگرکەوتنەوەکانی گۆیژە دەستگیركراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار