وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون لەبارەی هەواڵی مردنی کەسێک بە ئایدز دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی لەچەند ماڵپەڕێکی عەرەبی وا بڵاوکراوەتەوە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی ئایدز مردووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی ڕەتیدەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستان کەیسی نەخۆشی ئایدز هێشتا نەبووەتە مەترسی.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی وت، "مردنی کەسێک بەنەخۆشی ئایدز لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر ڕەتدەکەینەوە، ئەوەی باسکراوە گوایە لە نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنە، ئەمە خۆی دەرخەری ناڕاستی بابەتەکەیە لەبەرئەوەی کەیسی ئایدز ناچێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن".

سەرچاوەکە ڕەتیکردەوە  بە فەرمی لێدوان بدات و وتیشی، "ڕوونکردنەوەمان دەبێت و بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو بابەتە دەکەین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار