بۆماوەی 34 کاتژمێر %40ی هەولێر بێ ئاو دەبێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری هەولێر ئاگاداری دانیشتووانی شاری هەولێر دەکات، لە کاتژمێر 12ی ئەمڕۆ نیوەڕۆوە بۆ ماوەی 34 کاتژمێر هەموو ئەو گەڕەکانەی دەکەونە سەر پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ بێ ئاو دەبن.

سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر لەڕێگەی بیر و سێ پڕۆژەی گەورەی ئیفرازەوە دابین دەکرێت.

پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: ماوەیەکە بەهۆی شکانی بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە جۆری GRP پڕۆسەی گواستنەوەی ئاو بۆ هاونیشتمانیان %20ی کەمیکردبوو، بەڵام بە چاککردنەوەی لە ڕۆژێکدا (60 هەزار مەتر سێ جا ئاو) بۆ شاری هەولێر زیاد دەکات.

لە پڕۆژەکەدا دەبوو پێنج پەمپی گواستنەوەی ئاو کار بکات، هەر پەمبێک دوو هەزار مەتر سێجا ئاو بگوازێتەوە، یەکێک لەو پەمپانە کاری نەدەکرد، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر پڕۆژەى گۆڕینی هێڵى 1500ملم جۆری GRP بۆ جۆری کاربۆن ستیل لە هێڵی گوێزەرەوەی ئیفراز 3 بەکۆتایی هات و بەمە هەنگاوە دوو هەزار مەتر سێجا زیاد دەکات.

پارێزگاری هەولێر وادەڵێت. پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 3 ئاوی پاک بۆ 40%ی دانیشتووانی شارى هەولێر دابین دەکات، لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاوی ئەو پڕۆژەیە دەوەستێت بەمەبەستی بەیەکەوە بەستنەوەی بۆرییەکان. ئەمەش بەوتەی پارێزگاری هەولێر

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار