نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچە لە بەرپرسێکی هەرێمی کوردستانەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئابی 2024، فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "حكومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتاكانی پەیوەست بە فەرمانبەرانی داوەتە دیوانی چاودێریی دارایی عێراق كە وردبینی دەكات و ئەوەش پێویستی بە كات هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەک ئاشکرایە وردبینی لە لیستی مووچەدا کاتی دەوێت و رەنگە هەندێک تێبینی مابێت و لە ماوەیەکی نزیکدا بەغدا پارەی مووچە دەنێردرێت".

 نزیکەی سێ هەفتەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بۆ بەغدا ناردووە، بەڵام بەهۆی هەبوونی هەندێک کەموکورتی لە لیستەکەدا لەڕووی نەبوونی بایۆمەتری و چەند گۆرانکارییەک هێشتا وردبینی لە لیستەکە بەردەوامی هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار