زانیاری ورد سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
زانیاری ورد سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پاراستنی گەل و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛
ڕۆژی ٥/ ٨، کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێوارە، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی تاکەکەسی. دەستوەردانین لە هەوڵێکی سوپای داگیرکەری تورکیادا کرد، بۆ پێشڕەویکردن بەرەو تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی.
ڕۆژی ٦/ ٨ کاتژمێر ٠٤:٤٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، چاودێری جموجۆڵەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان کرد لەسەر گردی جودی و بە چەکی قورس کردیاننە ئامانج بۆ ئەوەی داگیرکەر ناچار بە وەستان بکەن.
ڕۆژی ٦/ ٨، کاتژمێر ٠٥:١٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، مینێکی سوپای داگیرکەریان لە گردی جودی تەقاندەوە.
لە ٦/ ٨، کاتژمێر ١٠:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد دوای چاودێریکردنی جموجۆڵەکانی سوپای داگیرکەرەوە لە کاتی تاکتیکی مینچاندندا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی ئۆپەراسیۆنێکیان دژی سەربازانی داگیرکەر ئەنجامدا.
ڕۆژی ٥/ ٨، کاتژمێر ٠٨:١٠ خولەک، شەڕڤانان بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی کردە ئامانج.
لە ٥/ ٨، کاتژمێر ١٢:٠٠، ١٢:٣٥، ٠١:٠٢، و ٠٣.١٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەکی قورس سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی کردە ئامانج.
ڕۆژی ٥/ ٨ کاتژمێر ٠٩:٠٠ و ٠٥:٥٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، دوو کامێرای چاودێری سەر بە سوپای داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار تێکشکاند.
لە ٦/ ٨، هێزەکانی پاراستنی گەل، چاودێری جوڵەکانی یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورکیایان کرد و خستیاننە ژێر کۆنترۆڵ و بۆسەیەکی ئامادەکراوەوە. هێزەکانی پاراستنی گەل، لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک، بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیکی لە نزیکەوە لە دوو باڵەوە سوپای داگیرکەریان کردە ئامانج. لەگەڵ دەستپێکردنی بەئامانجگرتنەکە، ئازوخەی تەقەمەنی ڕیزەکانی داگیرکەر تەقییەوە و ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتەوە. ئەمە بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەنێو سەربازانی داگیرکەردا، کە ناچار بوون پەرتەوازە و بڵاو ببنەوە. ئەم ئۆپەراسیۆنەی هێزەکانی پاراستنی گەل، بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ١٥/ ٨وە، ئەنجامدرا، کە بووە هۆی کوژرانی ١٤ سەربازی داگیرکەر و یەکێکیان ئەفسەرێک بوو بە ناوی عەلی و برینداربوونی ٥ سەربازی دیکەش بە سەختی. سوپای داگیرکەری تورکیا تا کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، بە کۆپتەرەکانی سیکۆرسکی ٦ نیشتنەوەیان ئەنجامدا بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان لە بەرەکانی شەڕەوە.
٢. ناوچەی مەتینا؛
لە ٧/ ٨، کاتژمێر ٠٧:٢٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، کامێرای چاودێری سەر بە سوپای داگیرکەری تورکیایان بە قەناس کردە ئامانج و لەناویان برد.
٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛
لە ٥ و ٦/ ٨، داگیرکەران ٧ جار تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گردی ئێف ئێم بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کرد.
٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛
ڕۆژانی ٤ و ٥ و ٦/ ٨، تورکیای داگیرکەر ٤ جار ناوچەکانی شەهید شەریف، سونینە، گردی شەهید هێمن و لولانیان لە خاکورکە ٤ جار بۆردوومان کرد، دینارتی، زیڤکی، دێرجە، زینکڵ، کانی سەرکە، دەشتا کافیا، یەکمالێ، خەیری، گردی کۆنێن، سیدارە و گردی حەفتاباخیان ١٧ جار بۆردوومانکرد، ناوچەی بیشیلەشیان لە مەتینا٥ جار بۆردوومانکرد، گردی بەهاریشیان لە ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب، ٦ جار بۆردوومانکرد، کە کۆی گشتی دەکاتە٣٢ هێرشی بۆردوومانکردن بە فڕۆکە جەنگییەکان.
٥. سوپای داگیرکەری تورکیا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و هەموو ڕۆژێک لە کوردستان تەقەمەنی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. داگیرکەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی کە بریتییە لە شکاندنی بەرخۆدانی گەڕیلا و داگیرکردنی باشووری کوردستان، هەموو جۆرە شێوازێکی دوور لە ئەخلاق و یاسا بەکاردەهێنێت. هەرچەند بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئامانجی سەرەکی ئەو گەڕیلاکانە، بەڵام بە هەزاران هێرشی نامرۆڤانە، سەلماندوویەتی کە دوژمنی هەموو بەهاکانی گەلی کورد و سروشتی کوردستانە. یەکێک لە دوایین تاوانەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا وێرانکردنی گۆڕستانێکی سەد ساڵەی خەڵکی گوندی سیگری فەوقایە، کە سەر بە قەزای عیمادیەی باشووری کوردستانە. داگیرکەر بە پاڵپشتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەستا بە ڕوخاندنی ئەم گۆڕستانە کە دەکەوێتە کۆئۆردینیاتی ٣٨ SLG٧١٨٤٧ ٠٦٣٣٧و لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا کردی بە بنکەیەکی سەربازی. وەک چۆن بە تێپەڕین بە دەروازەی سنووری سەرزێری و بەکارهێنانی ڕێگای قیردا بۆ گەیشتن بە قەزای عیمادیە، ئامێری هەڵکەندن دەهێنرێتە ناوچەکە. بەم کردەوانە دەوڵەتی تورک و سوپاکەی جارێکی تر پێوەرە ئەخلاقی و ئایینی و کۆمەڵایەتییەکانیان تێپەڕاند و بە کارە دووڕووییەکانیان سووکایەتییان بە بەهاکانی گەلەکەمان کرد.
٧/ ٨/ ٢٠٢٤
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل

