تورکیا بە چڕی سنووری ئامێدی بۆردوومان دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش
بەپێى زانیارییەکان، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە چڕى بۆردوومانی هەریەکە لە گوندەکانى گوهەرزی و کانی بەلاڤێ و چیاى مەتینایان لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک کردووەو هێرشەکەش بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە و بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بەر ژینگەى ناوچەکە گەشتووە.
بەپێى زانیارییەکان، هێرشەکەى دەوڵەتى تورکیا بۆسەر سنوورى ئەو گوندانەى سنوورى ئامێدى بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە و بەهۆیەوە زیانێکى زۆر بە ژینگەى ناوچەکە گەیشتووە.
لە ١٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، دەوڵەتی تورکیا، بە نزیکەی هەزار سەرباز و ٣٠٠ تانک و زرێپۆشی سەربازییەوە لەشکرکێشییەکی نوێی بۆ سەر باشووری کوردستان دەستپێکرد و نۆ بارەگای نوێی کردەوە، بەوهۆیەشەوە ١٨٤ خێزانی ناچار بە جێهێشتنی زێدی خۆیان کردووە و بە بەردەوامیش بۆردوومانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات.

