سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین.

لە ڕایگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو كاردانه‌وه‌يه‌كى فراوان به‌تايبه‌تى له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانێکی نادروستی كه‌سايه‌تييه‌كى ئێزدى هاته‌ ئاراوه‌. لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هيچ جۆرە پێشێلكارى و بێڕێزييه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ر بير و بڕوا و ئايينێك، قبووڵكراو نیيە و سەركۆنەی دەكەین".

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە هەمانكاتدا هه‌ڵه‌ى كه‌سێك له‌ هه‌ر ئايينێك بێت، نابێ به‌ هه‌ڵه‌ى هه‌موو په‌يره‌وانى ئايينه‌كه له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، بۆيه‌ ده‌بێ هەموو لایەك پابەندی كولتووری یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی و پێكەوەژیان بن و ڕێگە لە دروستبوونی گوتاری ڕق و كینە و نكۆڵیكردن بگیرێت".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووشە، "لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن لە بەدواداچوون و لێپرسینەوەی یاسایی، هەموو لایەكيش دڵنیا دەكەینه‌وه‌ كە هەرێمی كوردستان بۆ هەمیشە وەك نموونەی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و برایەتی دەمێنێتەوە، هیچ پاساوێك بۆ نانەوەی ئاڵۆزی و پشێوی و دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاووڵاتیان و  پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییيەكانی كوردستان قبووڵ ناكرێت".

ڕاگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە، لێدوانێكی قاسم شەشۆ فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال، لەبارەی پێغەمبەری ئیسلام ناڕەزایی لێكەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار