سبەینێ كۆمیسیۆن تیروپشك بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
 
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سبەینێ تیروپشك بۆ كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان دەكات.

كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، زۆربەی ڕێكارەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی تەواو كردووە، كە بڕیارە 20-10-2024 بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆمسیۆن، كاتژمێر (10:00)ی سبەینێ یەكشەممە 10-8-2024 لە شاری هەولێر، تیروپشكی تایبەت بە فەرمانبەرانی سەر سندووق (كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان) دەكرێت.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ تیروپشكی بۆ ناوی ئەو لیست و كاندیدانە كرد، كە تازە ناویان لە كۆمیسیۆن تۆمار كردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار