خواردنەوە وزە بەخشەکان لە ناو خوێندگاکان قەدەغە دەکرێت

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فرۆشتنی خواردنەوەی وزە بەخشەکان لە خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر قەدەغەدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 10ی ئابی 2024، بە ڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەهاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ،لەڕێگەی تیمەکانی هۆبەی تەندروستی قوتابخانەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر دەستیان کرد بە هەڵمەتێک بەردەوام بۆ چاودێرکردن و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم دەستەی کارگێری قوتابخانەکان و فرۆشگاکان لە نەفرۆشتنی خواردنەوەی وزە بەخشەکان لە ناو ناوەندکانی خوێندندا.

لە ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە، بۆ بەمەبەستی پشکنینی تەندروستی لەنێو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و نا حکومی بۆ قەدەغەکردن ونەهێشتنی ( خواردەنەوەی وزە بەخشەکان ) لە ناو فرۆشگاکانی قوتابخانەکان، دەستیان کرد بە هەڵمەتێک بەردەوام بۆ چاودێرکردن و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم دەستەی کارگێری قوتابخانەکان و فرۆشگاکان لە نەفرۆشتنی خواردنەوەی وزە بەخشەکان لە ناو ناوەندکانی خوێندن.

لە کۆتای ڕاگەندراوەکەشدا هاتووە و دەڵێن، شارەزایانی بواری پزیشکی پێیان وایە خواردنەوەی لەڕووی زانستیەوە خواردنەوەی ئەم وزە بەخشانە دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی گەشەی مێشکی قوتابیان و ئاڵودەبوونیان ، خواردنەوەی بڕێکی زۆریش دەبێتە نۆرەی دڵ و مردنی کەسەکە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار