ئاسایشی سۆران "جادووگەرێک" دەستگیرکرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند، کەسێکی فێلباز دەستگیرکراوە کە لە ڕێگەی سحر و نوشتەو جادوو فێڵی لەخەڵکی کردووە. بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ڕایگەیاند: کەسێکی فێلباز بەناوی (شێخ هاروون) لە دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕواندز دێتە ئەو سنوورە بە ناوی سحرو نوشتەو جادوو فێل لەخەڵکی دەکات.

 "لەلایەن کارمەندانی سنووری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕواندز دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە چاودێریکردنی وورد، توانیان کەسێک دەستگیر بکەین بە ناوی (ن. ع.س) کە لە دەرەوەی سنووری قەزای ڕواندز هاتبوو بۆ فیل کردن لە هاووڵاتیان."ئاسایشی سۆران وادەڵێت

بەوتەی ئاسایشی سۆران "تۆمەتبار دانی بەوە دانا کەخۆی کردووە بە شێخ ئەکاوەنتی لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سناپ چات و تیک تۆک بەناوی (شێخ هاروون )داناوە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە فێڵ لە خەڵک دەکات بەناوی سحر و جادوو لەبەڕامبەر وەرگرتنی پارە ودروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتان فێڵی لەزۆر خەڵک کردووە لە شارە جیاجیا کانی هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار