دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئابی 2024 لە سەرجەم بنکەکانی تۆماری دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان، دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێكرد.

پڕۆسەی دەنگدان لە بەشێک لە بنكه‌كان دەنگدان تا ئێوارە بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو کەموکورتییانە چارەسەر بکەن، کە دێنە بەردەم پرۆسەکە.

بڕیاره‌ تا نزیک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سێ جار دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوە بچێت.

بەپێی ئەو وادەیەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دیاریکردووە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار