zhyr

بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسیی شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغداد

یەک مانگ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان:

شاندێکی هەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ بە هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق سەردانی بەغدا دەکەن، هەروەها زیاتر لە 25 هەزار زیندانیی سیاسیی سوودمەند دەبن.

رەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆتاییەکانیدایە بۆ ئەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هاوتای مووچەی زیندانییانی سیاسیی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر بکات، ودوای ئەوەش شاندێک بچنە بەغدا بۆ ئەو پرسە، بەڵام وادەی چوونی شاندەکە تائێستا دیار نییە.

هەروەها ئێمە پێشتر داوامان کردووە مووچە و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسیی کوردستان هاوتا بکرێت و بخرێنە سەر دامەزراوەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراق، ئەگەر ئەوە بکرێت کارێکی باشە.

لە هەرێمی کوردستان 25 هەزار و 107 زیندانی سیاسیی بە لیژنە و بڕیاری دادوەر هەموو رێککارەکانی پشتڕاستکردنەوەیان بۆ کراوە، هەندێکی دیکەش ماون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار