کۆمیسیۆن، تاوەکو ئێستا 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکراوە

11 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤،عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستا 22 سکاڵا لەسەر بانگەشەى هەڵبژاردنەکان تۆمارکراوە و ژمارەیەکى زۆر سکاڵایان لە شارەکان پێگەیشتووە و دواى ئاگادارکردنەوەیان سەرپێچییەکان لابراون.

سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژمارەیەک سکاڵایان لەبارەى گوتارى توندەوە پێگەیشتووە و داواش لەسەر جەم بەربژێر و لیستەکان دەکات، دووربکەونەوە لە بەکارهێنانى گوتارى توند و پابەندى ڕێنماییەکانى کۆمیسیۆن بن.

باسیلەوەشکردووە، ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە و دوو ڕۆژ بەر لە دەنگدانى تایبەت، 15 یاخود 16ی ئەم مانگە قوتابخانەکان لە وەزارەتى پەروەردە وەردەگرن بۆ دەنگدان.

عیماد جەمیل، دەشڵێت، ئامادەکارییەکان لەڕووى لۆجستى، تەکنیکى و ڕاهێنانى کارمەندانەوە زۆر بەباشى بەڕێوەدەچن و هیچ گرفتێک دروستنەبووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، کۆمیسیۆن بەهۆی سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، 11 بەربژێری بەشێک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی سزادا، کە زۆرینەیان سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار