بەغدا وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی دوو تەواوکرد

6 مانگ لەمەوپێش



 

سەرچاوەیەک لە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران هەرێم تەواوکرد.
ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، لیژنەکە راپۆرتێکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی دوو ئامادەکردووە و بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی دەوامی فەرمیدا بدرێتە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بڕیاری خۆی لەسەر بدات.

بەوتەی سەرچاوەکە، ئەگەر سبەینێ تەیف سامی هیچ تێبینییەکی لەسەر راپۆرتەکە نەبێت، ئەوا راستەوخۆ تەمویلکردنی پارەی مووچەی مانگی دوو لەلایەن بەغداوە دەستپێدەکات.

ئەوە لەکاتێکدایە، 03ـی ئەم مانگە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، نووسراوێکی بۆ نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نارد، تێیدا سێ داواکارییەی لە هەرێمی کوردستان کرد، کە ئەمانەی خوارەوەن:
 
1- پێدانی نووسراوی پارەدارکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی 2025ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

2- تەواوکردنی ناردنی داتای تایبەت بە جێکردن "تەوتین"ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بە گوێرەی ئەو میکانیزمەی کە لە بڕیاری دادگەی باڵای فیدراڵی دانراوە.
3- ناردنی داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی 2025 بۆسەر  ئەو هەژمارەی کردوویانەتەوە لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ژمارە ( 70018).
 
دابەشكردنی مووچەی مانگی یەکی ئەم ساڵ، پێنجی ئەم مانگە دەستیپێکرد و 10ـی مانگ کۆتایی بە دابەشکردنی هات. بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو دابەش نەکراوە.
ڕۆژی چوارشەمەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمیان رەوانەی بەغداد کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار