هاوسەرۆکی پەیەدە: بانگەوازەکەی ئاپۆ نەخشەڕێگایەکە بۆ ئارامی سەدە

6 مانگ لەمەوپێش



ها

هاوسەرۆکی پەیەدە غەریب حسۆ ڕایگەیاند، بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری نەخشە ڕێگایەکی گرنگە نەک تەنها بۆ کوردستان و تورکیا، بەڵکوو بۆ ئاشتی جیهان و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک. بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەردەوام بێت، پێویستە سیستەمی ئیمرالی کۆتایی پێی بێت.
لەچاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا غەریب حسۆ هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) باسی لە پرۆسەکە کرد کە بە دەستپێشخەری ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە و بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە. حسۆ ڕایگەیاند کە بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەردەوام بێت، پێویستە دیوارەکانی ئیمرالی هەڵوەشێتەوە.

ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری بۆ ئاشتی، دیموکراسی و خوشک و برایەتی کردووە، بانگەوازییەکی مێژوویی کردووە. لە هەموو جیهاندا رەنگی دایەوە. بەم بانگەوازە ڕێگا خۆش دەکات بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێ و چارەسەری و بە تایبەت کۆتایی هاتنی شەڕ. 
هەروەها وتیشى: یەکسانی، خوشک و برایەتی، دیموکراسی و ئاشتی بەدوای خۆیدا دێنێت. جەوهەر و مانای بانگەوازییەکە زۆر گرنگە. بێگومان ئەم بانگەوازییە کاریگەرییەکی گەورە دروست دەکات."

غەریب حسۆ ڕایگەیاند؛ تورکیا لە لێواری تێکچووندایە  وەک دەزانرێت ٥٠ ساڵە شەڕ بەردەوامە تێکۆشان و بەرخۆدان، کە بەهۆی هێرش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک کە ڕێگری لە ئاشتی دەکرد، وتیى: ئاستەنگی لەسەرە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی. ڕێبەر ئاپۆ لە بانگەوازییەکەیدا بە ڕوونی سەرنجی خستووتە سەر سیاسەتەکانی نکۆڵی و لەناوبردنی دەوڵەتی تورک و هۆکارەکانی پێکهێنانی پەکەکەشی ڕوونکردەوە. ئاماژەی بە دەرئەنجامەکانی ئەو سیاسەتەکانە کردووە کە لەسەر بنەمای لەناوبردنی گەلەکەی و لەناوبردنی دەرفەتەکانی ئاشتی و دیموکراسی دامەزراوە. بۆیە دەبێت ئەم بانگەوازییە مێژووییە بە شێوەیەکی دروست تێبگەین و پشتیوانی لێبکرێت. 
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک پێویستە هەمووان هەوڵی ئاشتی بدەن. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازیی بۆ ئاشتی و بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە. بانگەوازێکە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و ئاڵۆزی و قەیرانەکان لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی.

غەریب حسۆ ڕایگەیاند، هاوکات لەگەڵ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەو ئاشتی و ئارامییەی کە لە ئەنجامی ڕێککەوتنی لایەنەکان و سەرهەڵدانی پێشهاتە نوێیەکان سەرهەڵدەدات، کاریگەری لەسەر پارچەکانی دیکەی کوردستان و بە تایبەت سووریاش دەکات و وتی: "ئەگەر دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی پێویست لە وەڵامی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆدا بنێت، ئەوا پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییە نوێیەکان ڕوودەدەن و هەنگاو بەرەو دیموکراتیزەکردن دەگیرێنەبەر. هەروەها کێشەکانی سووریا و عێراقیش چارەسەر دەبن. بۆیە ئێمە لە پرۆسەیەکی گرنگی مێژووییداین. ئاشتی و دیموکراسی کە لە ڕێگەی دیالۆگەوە بەدەست دێت و سوودی بۆ هەموو جیهان دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار