شەش کامێرای نوێی تۆمارکردنی تیژڕەویی لە سلێمانی دادەنرێن

6 مانگ لەمەوپێش



 

شەش کامێرای نوێی تۆمارکردنی تیژڕەویی لەسەر رێگەیەکی سلێمانی دادەنرێن؛سەرپێچیی بەکارهێنانی مۆبایل و نەبەستنیی پشتێنی سەلامەتی تۆمار دەکات.
بەڕیوەبەرایەتى هاتوچۆی سلێمانی کامێرای نوێ و کوالێتی بەرز لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و رێگای تاسڵوجە جێگیر دەکات کە چەند سەرپێچییەکی نوێ تۆمار دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کامێراکان پێشکەوتوون و بە هەردوو ئاڕاستەی هاتن و رۆیشتن دادەنرێن و لە رێگای کێبڵەوە پەیوەستدەکرێن بە یەکدییەوە و راستەوخۆ سەرپێچییەکان تۆماردەکات، وەک: سەرپێچی نەبەستنی پشتێنەی سەلامەتی، بەکارهێنانی مۆبایل و تێپەڕکردنی گڵۆپی سوری ترافیک لایت.

هاوکات سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانیش ئەوەى خستوەتەڕوو، کامێراکانی پێشوو کوالێتیان تێکچووبوو و دەگۆڕدرێن بۆ کامێرای دیجیتاڵی کوالێتی پێشکەوتووتر و لەدوای دانانیانەوە سەرپێچییەکان کەمدەبنەوە.

هاوشێوەى سلێمانى سەرەتاى مانگى دووى ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر کامێراکانی تۆمار کردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە چوارڕێیانەکان خستەکار.
ئەوەشیان ڕاگەیاند کامێراکان ئەم سەرپێچییانەی خوارەوە تۆمار دەکەن: نەوەستان لە گڵۆپی سوری ترافیک لایت. لێخورین بە خێرای زیاتر لەو خێرایەی کە رێگەی پێدراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەوکاتەی گڵۆپی ترافیک لایت سەوزە. زیاتر هاتەنەپێش و تێپەراندنی هێلی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتەدا کە گڵۆپی ترافیک لایت سورە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار