تەیف سامی تێبینى لەسەر لیستى مووچەی مانگی دوو نەبووە

6 مانگ لەمەوپێش



سەرچاوەکەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق، ئاشکرایدەکات لیژنەی وردبینى دوای ناردنى راپۆرتەکەیان لەسەر لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، گفتۆگۆیان لەگەڵ تەیف سامی کردووە و گوتویەتى تێبینییەکى ئەوتۆی لەسەری نەبووە.
دوای ئەوەى لیژنەی وردبینی لە وەزارەتى دارایی عێراق، وردبینى بۆ لیستی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانى هەرێمی کوردستان تەواوکرد،  هەر دوێنێ ئێوارە راپۆرتى لیژنەى ووردبینى بە ئیمێڵ بۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نێردراوە.

بەگوێرەى سەرچاوەکە، ئەگەر تەیف سامی تێبینى دیکەی نەبێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەر ئەمڕۆ راستەوخۆ ناردنى پارەی مووچەی مانگی دوو دەستپێدەکات.
رۆژی چوارشەمەی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمیان رەوانەی بەغداد کردووە.
شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە بەغدایە، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواوى پارەکەى هەرێم بنێردرێت.

بۆ یەکەمجارە لیستی مووچەی مانگی دوو بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە و سەرجەم کێشەکانی چارەسەرکراون، نزیکەی 680 هەزار کەس تۆماركراون، ناوی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیش کراوە بە یەک لیست و خانەنشینانی نوێش جیاکراونەتەوە، لیستی مووچەی خانەنشینانیش هاوپێچ کراوە کە ژمارەیان نزیکەی 290 هەزار مووچەخۆرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار