دیمەنی کۆتا ئامادەکارییەکان بۆ هەنگاوە مێژووییەکە

یەک مانگ لەمەوپێش
ئامادەکاریەکانى گەریلا پێش ئەوەى بەشدارى ڕێوڕەسمى سمبولیکى چەک لەنابردنەکە بکەن، چیان کردوە.
گرووپێک لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە پێکهاتوون لە ١٥ ژن و ١٥ پیاو و بوون بە گرووپی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە ١١ـی تەممووز مەراسیمێکی مێژووییان ئەنجام دا.
گرووپەکە پێش ئەنجامدانی مەراسیمەکە کۆبوونەتەوە. سەرەتا تەماشای پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لەگەڵ دیمەنی دەرکەوتن و قسەکردنی ڕێبەر ئاپۆدا، گرووپەکە پێکڕا بەوپەڕی جۆش و مۆراڵەوە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە گیان و بە ڕووح لەگەڵتداین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژیی پارتی کرێکارانی کوردستان" دەڵێنەوە.
خەباتێکی مێژوویی
دوای تەماشاکردنی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەسێ هۆزات بۆ گەریلاکان وتارێکی بە جۆش و مێژووی دەدات.
وتارەکەی بەسێ هۆزات بەم شێوەیەیە:
"ئەمڕۆ لێرەدا بۆ کارێکی گرنگ و مێژوویی کۆبوونەتەوە. وەک هەموو هەڤاڵانیش دەزانن، لە ساڵی ٢٠٢٤دا پرۆسەکە گەیشتە قۆناغێکی نوێ. ماوەی دە ساڵ زیاترە گەل و تەڤگەرمان لەژێر هەڕەشەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەردایە. وێڕای هەموو هێرشەکانی بەڵام دەوڵەتی تورک نەگەیشت بە ئامانجەکەی. هەموو پلانڕێژییەکانی پوچەڵ بووە و نەگەیشت بە ئامانجەکەی.
گەریلا لەم پرۆسەیەدا بەرخۆدانێکی مەزنی نیشاندا. لێرەوە سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەین کە پەرەیان بەم بەرخۆدانە دا و بە ڕێز و شکۆوە یادی هەڤاڵانی شەهیدمان دەکەینەوە. لە سایەیی بەرخۆدانی ئەوانەوە پلانەکانی دووژمن پوچەڵ بوونەوە. سوپای دەوڵەتی تورک، بە تایبەت لە مەتینا و زاپ دابڕاندنی ژیانیان ئەنجام دا. ئامانجیان بوو لە ماوەی سێ ساڵدا خۆیان بگەیەننە قەندیل. بەڵام ئەم پلانەیان سەری نەگرت و تێکشکێندرا.
ئەم بەرخۆدانە نەک بە تەنها لە چیاکاندا، بەڵکو لە دڵی گەلەکەمانیشدا چەکەرەی کردوو و مەزن بوو. لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەموو کاتێک گەلەکەمان زیندوو بووە و پشتگیرییان لە تەڤگەرمان کرد. بەرخۆدانی گەریلا بوێرییەکی مەزنی دا بە گەلەکەمان. لە سایەی ئەم ئیرادە هاوبەشەوە، ئەمڕۆ تەڤگەرمان زیندووە و بەشێوەیەکی بەهێزترەوە درێژە بە ڕێپێوانی ئازادی خۆی دەدات.
هەروەک ڕێبەر ئاپۆیش دەبێژێ: "پێویستە لە هەموو جێگەیەک کۆمۆنە درووست بکرێت." ئەمە گوزارشت لە ئیرادەی خۆبەڕێوەبردن و خۆسەری دەکات. ئەمە هێڵی خۆسەرییە. تەڤگەرمان دەیەوێت نەک بە تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە تورکیا، ئێران و عێراق پەرە بەم هێڵە بدات. لەم ڕێگەیەوە خواستێتی هەم ئازادی هەموو کوردستان و هەمیش دیموکراتیزەکردنی تورکیا پێکبهێنیت."
لە دیمەنەکەدا زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت، کاتێک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، دەنگ و ڕەنگی ڕێبەر ئاپۆ دەبیستن، جۆشوخرۆشێکی ناوازە دەیانگرێتەوە. گەریلاکان ڕایدەگەیەنن ئەم ساتە دەستپێکی نوێ و لە دایکبوونەوەیەکە و دەڵێن: "هەنگاوی نوێی دەگرینە بەر و بەڕێدەکەوین بۆ گەشاندنەوەی ئەو ئاگرەی مەزڵوم، زەکییە و ڕەهشانەکان گوڕییان دا. دەڕۆین ڕێنەماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەین."
ئەم لینکە بکەرەوە بۆ بینیى ڤیدیۆکە..
https://t.me/hawlatinews/26240
