تورکیا: چاودێری تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سوریا دەکەین
.png)
دوێنێ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وەک لە رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریادا هاتووە، پێوستە هەسەدە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بچێتە ناو سوپای سووریا.
لە 10ـی ئازاری ئەمساڵ، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، رێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆکرد و بڕیاریاندا، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کار لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکان بکەن. یەکێک لەو خاڵانەش، تێکەڵکردنی دامەزراوە ئەمنیی و سەربازییەکان بوو.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا لە گۆڕەپان و لە ئاستی کردارییدا، لە نزیکەوە چاودێریی تێکەڵبوونی هەسەدە بە سوپای سووریا دەکات.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی یەکپارچەیی خاک و یەکێتیی سیاسیی سووریا کردووەتەوە و دەشڵێت، لە چوارچێوەی داواکاریی حکومەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە "تیرۆریستییەکان"، بەردەوام دەبن لە راهێنان، راوێژکردن و پشتیوانییەکانیان بۆ ئەو وڵاتە.
