ئیدارەی خۆسەر یەک ملیۆن دۆلار هاوکاری دەداتە سوەیدا
.png)
2 مانگ لەمەوپێش
لە ڕێگەی مانگی سووری کوردییەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری بۆ سوەیدا تەرخان کرد.
لە چوارچێوەیی کۆکردنەوە و ناردنی هاوکارییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ سوەیدا، ئیدارەکە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری بۆ دانیشتوانی سوەیدا و باشووری سووریا نارد.
مانگی سوری کوردی ڕایگەیاند، بڕی ملیۆنێک دۆلارییان لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەرگرتووە بۆ هاوکاریی ئەو مەدەنییانەی بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر سوەیداوە زەرەمەند بوون.
لای خۆیەوە، مانگی سووری کوردی سووپاسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کرد بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و بە هەنگاوێکی گرنگی دەزانێت لەم دۆخە سەختەی ناوچەکەی تێدایە و دەڵێت: کۆکردنەوە و گەیاندنی هاوکارییەکان لە ٢٤ تەمووزەوە لە ناوەوە و دەرەوەی سووریا بەردەوامە.
