هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنى موچەی هەرێم دەدرێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بڕیاریدا ماوەی (1 هەفتە) مۆڵەتی كاركردنی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان بەغدادو هەولێر درێژبكاتەوە بۆ ئەوەی كارەكانیان بۆ دیاریكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم دیاری بكەن.
لەدوای ئەم ماوەیەو تەواوبوونی كاری لیژنەكان، سودانی بڕیار لەسەر ناردنی موچەی مانگی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.
هەرچەندە سەرەتا پرسی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا نەبوو، بەڵام دواتر بڕیاردا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
بەپێى وتەى چەند سەرچاوەیەک پێش تەواوبوونی کۆبوونەوەکە بڕیادرا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان باس بکرێت.
لیژنەکانی نەوت و داهاتی ناوخۆ تاوەکو ئێستا راپۆرتەکانیان تەواونەکردووە بەڵام پێشنیاری خۆیان بۆ سودانی خستووەتەڕوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەگەر سودانی رازیبێت بەو بڕە نەوتەی لیژنەکان بۆیان دیاریکردووە لەگەڵ داهاتی ناوخۆ ئەوا بەم نزیکانە پرسی ناردنی مووچەی حوزەیران یەکلادەبێتەوە.
