ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە یەک وشەش باسی مووچەى نەکرد

10 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە یەک وشەش باسی مووچەى نەکرد

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات، هیچ بڕیارێك لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدرا. 

بەوتەى سەرچاوەیەکى ئاگادار، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا  ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق  بە یەک وشەش باسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکردوە. ئەمە لە کاتێکدایە ڕاپۆرتی ئەو لیژنەیە تەواو کراوە کە هەفتەی ڕابردوو ڕاسپێردرا بوون بۆ بابەتی نەوت و داهات ئامادەی بکەن.

کۆبوونەوەکە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و نزیکەی کاژێرێکی خایاند. بڕیاربوو وەزیری دارایی عێراق راپۆرتی وەزارەتەکەی لەبارەی کاری لیژنەکانیان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بخاتەڕوو. 
 
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش هیچ باسێک نەکرا و بڕیار نەدراوە. 

لە كۆبوونەوەكەدا، بەبۆنەی چلەی ئیمام حوسێنەوە، تا پێنج شەممەی ئایندە كرا بە پشوو، بەوبۆنەیەوە پرسی موچەی هەرێمیش بۆ هەفتەی ئایندە دواكەوت. 

دواین زانیارییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، هەولێرو بەغداد تاڕادەیەك لەسەر پرسی رادەستكردنی نەوت بە (سۆمۆ) بەگوێرەی ئەو بڕەی كە هەیە گەیشتونەتە رێككەوتن، بەڵام لەسەر داهاتە نانەوتییەكان كە بەغداد داوای 120 ملیار دیناری مانگانە دەكات ناكۆكی هەیەو هەرێم بەم بڕە پارەیە قایل نییە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار