پرۆژەى ڕوناکى: هاوبەشەکانمان بەراورد بەمۆلیدە پارەیەکى زۆر کەمیان داوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 80%ـی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی سوودمەندبوونە لە پرۆژەی ڕووناکی، پارەی کەمتر دەدەن وەک لەو پارەیەی بە موەلیدە ئەهلییەکان دەدەن.

عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: 25%ـی خانەوادەکانی هەرێم، کەمتر لە 430 کیلۆات کارەبا لە کاتژمێرێکدا بەکار دەهێنن.

دەشڵێت: نزیکەی 50%ـی خانەوادەکان نزیکەی 670 کیلۆوات وزەی کارەبا لە کاتژمێرێکدا بەکار دەهێنن، ئەمە لەگەڵ 86%ـی خانەوادەکانی هەرێمی کوردستان کەمتر لە هەزار کیلۆوات کارەبا لە کاتژمێرێکدا بەکار دەهێنن.

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، باسی لەوەش کردووە، 80%ـی کۆی خانەوادەکانی هەرێم، ئەوانەی سوودمەندبوونە لە پرۆژەی ڕووناکی، پارەی کەمتر دەدەن وەک لەو پارەیەی بە موەلیدە ئەهلییەکان دەدەن.

پرۆژەی ڕووناکی، پرۆژەیەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، هاووڵاتییان سوودمەند دەبن لە کارەبای بەردەوام و مانگانە یەک پسوولەیان دەبێت کە بڕەکەی بە گوێرەی بەکارهێنان دیاریی دەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە، 17ـی تشرینی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی شاری هەولێر، پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. ئامانج لە پرۆژەکە، دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان و پاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستانە لە ڕێگەی کوژاندنەوەی موەلیدە ئەهلییەکان. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار