ئەحمەد شەرع: دابەشبونی سوریا خەون بینینە

12 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە وتارێکدا جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە و سیناریۆی دابەشکردنی وڵاتەکەی بە تەواوی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، هۆکارەکانی دابەشبوون "لە سووریادا بوونیان نییە و نزیکە لە مەحاڵ".

لە میانەی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر، ئەکادیمی، سیاسەتمەدار، و کەسایەتی دیاری پارێزگای ئیدلب، شەرع بە توندی ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە بیری دابەشکردنی سووریا دەکەنەوە و گوتی: "هەرکەسێک داوای دابەشبوون بکات لە سووریا، لەڕووی سیاسییەوە نەزانە و خەونبینە". ئاماژەی بەوەشکرد کە "زۆرجار بیرۆکەی خەوناوی، لایەنگرەکانیان بەرەو خۆکوشتن دەبات".

سەرۆکی سووریا دڵنیایی خۆی نیشاندا و گوتی: "من مەترسی دابەشبوون لە سووریا نابینم." ئەو دانی بەوەدانا کە هەندێک لایەن ئارەزووی دابەشکردنی وڵات و دروستکردنی کانتۆنی ناوخۆییان هەیە، بەڵام پێی وایە "لۆژیکی، سیاسی، نەتەوەیی، و کولتوورییەوە ئەمە مەحاڵە".

شەرع هۆشداری دا لە "ڕکابەریی نەرێنی، پۆستی سیاسی، و گەڕان بەدوای ڕۆڵدا" و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دیاردانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگا دادەنێن، بەتایبەتی لە قۆناغی هەستیاری بنیاتنانی دەوڵەتدا.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە پشتبەستنی هەندێک لایەنی ناوخۆیی بە هێزە ئیقلیمییەکان، وەک ئیسرائیل، کارێکی "زۆر قورسە". ئەو بۆچوونی خۆی ڕوونکردەوە بەوەی کە "ناوچەی باشوور دانیشتووانێکی چڕی هەیە و هەر دوژمنێک بیەوێت بێتە ژوورەوە، پێویستە پۆلیسێک لەبەردەم دەرگای هەموو ماڵێکدا دابنێت، ئەمەش لە واقیعدا ئەستەمە".

سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سوەیدا، ئەحمەد شەرع، دووپاتی کردەوە کە دەوڵەت پابەندە بە لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانەی کە لەو پارێزگایە پێشێلکارییان ئەنجامداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار