400 تانکەر نەوتى هەرێم لە سنوری ئەفغانستان گیریانخواردووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



رادیۆى زەمانە ڕایدەگەیەنێت زیاتر لە 400 تانکەر، کە نەوتی قاچاخی هەرێمی کوردستانیان هەڵگرتووە، لە سنووری ئەفغانستان گیریانخواردووەو تانکەرەکان بەبیانووی ئەوەی لە پشکنین دەرنەچوون رێگەی چوونە نێو خاکی ئەو وڵاتەیان پێنادرێت.

بەپێى راپۆرتى ڕادیۆى ناوبراو، لە کاتێکدا زیاتر لە 400 بارهەڵگر (تەنکەرى سوتەمەنى) کە گازۆیلیان هەڵگرتبوە شۆفێرانی ئێرانی و عێراقی بوون لە ئەفغانستان گیریان خواردووە، گرووپێک لەو شۆفێرانەکەى کە تانکەری سووتەمەنی ترانزێتیان پێبووە ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئاب لە بەردەم ئیدارەی ڕێگاوبانەکان لە تاران گردبونەتەوەو ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بەو دۆخەى بۆیان هاتوەتەپیش. 

رادیۆ دەڵێت: ئەوان 400 تانکەرن نەوتی قاچاخیان لە هەرێمی کوردستانەوەو لە دەروازەی باشماخەوە بەرەو ئەفغانستان بەرێکەوتوون، ئەو شۆفێرانە دەڵێن پێشتر بارەکانیان لە سلێمانی و مەرزی باشماخ پشکنینى بۆکراوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان بە بیانووی "کێشە لە پشکنینی سووتەمەنی" ڕێگرییان لە چوونە ژوورەوەی بارەکان کردووە. 

چەند ڕۆژێکە لەسنورى ئەفغانستان تانکەرەکان بەبیانووی ئەوەی لە پشکنین دەرنەچوون رێگەی چوونە نێو خاکی ئەو وڵاتەیان پێنادرێت، ئەم دۆخە نەک هەر زیانێکی زۆری بەسەر شۆفێراندا سەپاندووە، بەڵکو زنجیرەی گواستنەوەی ترانزێتی پەکخستووە.

پێشتر حسێن محەممەدیان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ژووری هاوبەشی ئێران و ئەفغانستان ڕایگەیاندبوو کە ئەو سووتەمەنیەی کە بارهەڵگرەکانی ئێران بۆ ئەفغانستان دەیانگواستەوە لە عێراقەوە بارکراوە. 

بە وتەی ناوبراو، ئەو سووتەمەنییە لەلایەن بازرگانێکی ئەفغانییەوە لە عێراق کڕدراوە، بەڵام دوای چوونە ناو ئەفغانستان، تاڵیبان بەهۆی کێشەی کوالیتی ڕێگەی نەداوە بارەکان  خاڵى بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار