ئەو سەرکردانە کێن لەگەڵ زێلێنسکی دەچنە کۆشکی سپی

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ڤۆڵۆدمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەمشەو بۆ یەکەمجار دەگەڕێتەوە کۆشکی سپی دوای ڕووبەڕووبوونەوەو توڕەبونە بەناوبانگەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە سەرەتای ئەمساڵدا، کە بووە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانیان.

بەڵام ئەمجارەیان زێلێنسکی لانیکەم پێنج سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتی ئەوروپی لەگەڵیان دەبێت، کە لە دەوری سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەتەوە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی ترەمپ لەکاتێکدا پێدەچێت سەرۆک بە تامەزرۆییەوە ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە ڕابگەیەنێت.

زێلێنسکی لە کۆشکی سپی لە لایەن کۆمەڵێک سەرکردەی ئەوروپاوە دەبن، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، مارک ڕەوتە سکرتێری گشتی ناتۆ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کییەر ستارمەر، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا، فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ئەلێکساندەر ستوب سەرۆکی فینلاند.

پێگەی ئاکسیۆسی ئەمریکی رایگەیاند، کۆشکی سپی پرسیاری لە ڤۆڵۆدمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین، کردووە ئاخۆ بۆ دیداری ئەمجارەی لەگەڵ ترەمپ قاتی فەرمی لەبەر دەکات یان نا، دوو راوێژکاری ترەمپیش دەڵێن، باشترە زێلینسکی قاتی فەرمی لەبەربکات.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، ئەگەری زۆرە ئەمجارە زێلێنسکی چاکەتێکی ڕەش لەبەر بکات - هەمان ئەو چاکەتەی کە لەبەری کردبوو کاتێک دۆناڵد ترەمپی بینى لە لوتکەی ناتۆ لە مانگی حوزەیرانى ڕابردوو.

زێلینسکی چەند کاتژمێرێکە گەیشتووەتە واشنتن و بڕیارە ئەمشەو چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بکەوێت کە ئەمە دووەمجارە لەمساڵدا لەگەڵ یەکدی لە کۆشکی سپی کۆببنەوە.

کۆبوونەوەی جاری پێشوو، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، قسەوباسی زۆری بەدوایخۆیدا هێنا، بەتایبەتی دوای ئەوەی رۆژنامەنووسێکی نزیک لە ترەمپ بە زێلینسکی گوت، “بۆچی قاتی فەرمیت لەبەر نییە چونکە بەشێکی زۆری خەڵكی ئەمریکا کێشەیان هەیە لەگەڵت کە رێزی کۆشکی سپی ناگریت؟” لە وەڵامدا زێلینسکی گوتی: رەنگە دوای ئەوەی جەنگ کۆتایی بێت قاتی فەرمی لەبەربکەم.

ترەمپ خۆشی جلوبەرگی زێلینسکی بەدڵ نەبوو، هەربۆیە بە گاڵتەپێکردنێکەوە گوتی، “ئەمڕۆ چاک خۆی گۆڕیووە.”

لە سەرەتای جەنگەوە لە شوباتی 2022، ڤۆلۆدمیر زێلینسکی قات و بۆینباخی بۆ هیچ بۆنەیەکی فەرمی لەبەر نەکردووە و بە ستایلێکی سەربازییەوە دەرکەوتووە، بەڵام لە لوتکەی ناتۆ لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە هۆڵەندا زێلینسکی بۆ یەکەمجار چاکەتێکی رەشی لەبەرکرد کە ستایلەکەی نزیکبوو لە ستایڵی قاتی فەرمی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار