حـ.ـەمـ.ـاس بە پێشنیارە نوێیەکە ڕازیە

5 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵى حەدەسی ڕاگەیاندوە، حەماس بە پێشنیازە نوێیەکە ڕازی بووە کە پێشکەشی کراوە بۆ ئاگربەست.
ناوەڕۆکى پێشنیازە نوێیەکەى ئاگربەست لە غەززە بریتییە لە ئازادکردنی بارمتەکان بە چەند قۆناغێک (وەجبە) و کشانەوەی وردە وردەی سوپاى ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە لەهەوڵە بەردەوامەکان کردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا، بۆ گەیشتن بە ئاگربەستی دەستبەجێ لەغەززە.
هاوکات سەرچاوەیەکی حەماس بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە کە بزووتنەوەکە بە پێشنیارێکی نوێ لە لایەن نێوەندگرانەوە ڕازی بووە.
لە میانی دیدارەکەیاندا ڕۆژی دووشەممە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بەپەلە و بێ بەربەست بۆ غەززە کردەوە، هاوکات لەگەڵ ئازادکردنی زیندانییەکان. ئەوان جەختیان لە ڕەتکردنەوەی یەکجارەکی خۆیان لە هەر جۆرە داگیرکردنەوەیەکی سەربازی لە کەرتی غەززە یان ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان کردەوە.
جەختیان لەوە کردەوە کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات، بەپێی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان نوێنەرایەتی تاکە ڕێگەی گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکات.
هاوکات میسر داوای لە نوێنەرانى حەماس و گروپەکانی کردووە لە قاهیرە بمێننەوە تا ئەوکاتەى ڕێککەوتنەکە ئەنجامدەدرێت. پێشنیازەکە چارەسەری بەشەکی و گشتگیر لەگەڵ گەرەنتیەکانی ئەمریکا تێکەڵ دەکات - و هەموارکردنەوەکانی دوایین وەڵامی حەماس لەخۆدەگرێت.
کەناڵی حەداس بڵاویکردەوە، ئەو پێشنیازە بۆ ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە غەززە کە خراوەتەڕوو، ئازادکردنی ١٠ بارمتەی زیندووی ئیسرائیلی و ١٨ بارمتەی کوژراو و هێنانە ناوەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو کەرتی غەززە لە ڕێگەی ڕێکخراوە مرۆییەکان و مانگی سوور و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەخۆدەگرێت. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لەو کاتەوە دەستپێدەکەن کە ئاگربەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، شاندەکانی فەلەستین و قەتەر لە وڵاتەکەیدان بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە .
ئەمەش لە میانی وتارەکەیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لە دەرەوەی دیوی میسری دەروازەی سنووری ڕەفعەت لەگەڵ غەززە، لەگەڵ محەمەد مستەفا، سەرۆکوەزیرانی فەلەستین کە بۆ یەکەمجار بەشداری لە دەروازەکە کردبوو.
عەبدولعەتی بە ئاماژە بەوەی کە دەسەڵاتدارانی داگیرکەری ئیسرائیل سنووردارکردن بۆ ئۆپەراسیۆنی لایەنی فەلەستینی دەروازەی سنووری ڕەفەح لەگەڵ کەرتی غەززە دەسەپێنن، جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ لافاوکردنی غەززە بە هەموو هاوکارییە پێویستەکان بە مەرجێک ئاستەنگەکانی ئیسرائیل لاببرێن.
