وەزیری دەرەوەی سوریا لەپاریس لەگەڵ شاندێکی ئیسرائیل کۆبووەوە ئ

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویکردەوە، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە پاریس چاوی بە شاندێکی ئیسرائیلی کەوتووە و چەند تەوەرێکی گرنگیان تاوتوێ کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی سانا، شەیبانی لەگەڵ شاندە ئیسرائیلییەکە چەند تەوەرێکی گرنگیان تاوتوێ کردووە، لەنێویاندا دەستوەردانی دەرەکی بۆ کاروباری سوریا، پتەوکردنی سەقامگیری لە باشووری سوریا بەدیاریکراوی شاری سوەیدا و راگەیاندنی ئاگربەست لەو ناوچانە.

یەکێکی دیکە لە تەوەرە گرنگەکان بریتی بووە لە کاراکردنەوەی رێککەوتنی 1974 کە تێیدا باس لە راگرتنی شەڕ کراوە لەنێوان سوریا و ئیسرائیل.

ئاژانسی سانا باسی لەوە کردووە، ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکایە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی سوریا و پارێزگاریکردن لە سەلامەتی و یەکڕیزی خاکەکەی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار