مەزڵوم عەبدى پەیوەندى بە هاوسەری لاهور شێخ جەنگیەوە دەکات

5 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەری لاهور شێخ جەنگی ڕایدەگەیەنێت مەزڵوم عەبدى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە کاتێکی سەخت و دژواردا وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین.
دەشلێت خەمخۆری و پشتیوانیی بۆ من و هاوسەرەکەم و خێزانەکەمان و هەموو ئەوانەی لەگەڵمان وەستاون، زۆر بەرز دەنرخێنم.
گەشە حەمەچاوشین هاوسەری لاهور شێخ جەنگی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە.
دەقى نوسینەکە..
دەمەوێت سوپاسی بێپایانی ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانی بکەم کە لە کاتێکی وەها سەخت و دژواردا وەک دۆستێکی دێرین لە هەواڵی پرسین. خەمخۆری و پشتیوانیی بۆ من و هاوسەرەکەم و خێزانەکەمان و هەموو ئەوانەی لەگەڵمان وەستاون، زۆر بەرز دەنرخێنم؛ لە ڕادەبەدەر سوپاسگوزارین بۆ ئەو میهرەبانییەی نواندی و بۆ هەڵوێستێکی وا ڕوون و بۆ پرەنسیپی باڵایان؛ بیرخستنەوەیەکی بەهێزە کەتەنانەت لە سەختترین ساتەکانیشدا، هاودەنگی و هاوسۆزی دۆستان دەتوانێت یارمەتیمان بدەن بەسەر هەموو ئاستەنگێکدا زاڵبین.

