ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان دیاریی کرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئابیئ 2025، وەزارەتی پەروەردە نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران و ڕاپەرین، خوێندنی کوردی لە کەرکووک کردووە و ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی دیاریی کرد.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2025، ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی 'موباشەرە'ـی مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکوومیە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو مامۆستایانەی وەکوو چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیین، هەمان ڕۆژیان بۆ دەستبەکاربوونەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار