لەسەر ڕاسپاردەی بارزانی لەسبەینێوە کارەبای هەڵەبجە دەکرێتە 24 کاتژمێر

3 كاتژمێر لەمەوپێش



بۆیەکەمجار هەڵەبجە وەک یەکەم پارێزگاى هەرێمى کوردستان بەسەرجەم قەزاو ناحیەکانیەو گوندەکانیەوە، لەسەر ڕاسپاردەی بارزانی لەسبەینێوە کارەبای هەڵەبجە دەکرێتە 24 کاتژمێرو دەچێتە ناو پرۆژەى ڕوناکیەوە.

١٥ى مانگى حەوتى ڕابردوو پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کارەبای پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتە 24 کاتژمێری.

هەڵەبجەو ناوچەى هەورامان ژمارەى بەشداربووانى ٤١٦٠٠ ماڵ و دوکان و شوێنى بازرگانیەو لەپرۆژەى ڕوناکى تۆمارکراون، هەڵەبجە دواین پارێزگابوو کە پرۆژەى ڕوناکى تێدا دەستیپێکرد، بەڵام یەکەم پارێزگایە لەسەر ئاستى عێراق و کوردستان لەسبەینێوە کارەباکەى دەبێتە ٢٤ کاتژمێریی.

پڕۆژەی ڕووناکی کە پڕۆژەیەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانە ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەوێتە کار.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پڕۆژەکەدا هاتووە: “لەگەڵ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند “هیوادارم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێک بێت بۆ خزمەتکردن و بوژانەوەی زیاتری ئەم دەڤەرە”.

ئەوەشی خستەڕوو کە پاش چوار مانگ، پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و کۆتایی ئەم مانگە تەواوی پارێزگاکە دەبێتە 24 کاتژمێری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار