فەرمانى دەستگیرکردن بۆ ئەژى ئەمین دەرچوو

3 كاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەقی نووسراوی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک لە تۆمەتبارانی لالەزار بڵاوکردەوە لەناویاندا فەرمانی دەستگیرکردنی سەلمان ئەمین نادر(ئەژی ئەمین)ى تێدایە.
دەزگاى ئاسایش رایگەیاند، زنجیرەپلانێکى هاوبەش لەنێوان لاهور شێخ جەنگى و ئەژى ئەمین بۆ تێکدانى سەقامگیریى سلێمانى هەبووە.
راشیگەیاند، ئامانجى پلانەکە دروستکردنى ئاژاوە و پشێوى و بە ئامانجگرتنى کەسایەتى ئەمنى، سیاسى و کارمەندى حکومى بووە.
لەراگەیاندراوەکەی دەزگاى ئاسایش دا هاتووە: دادگا فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ ژمارەیەک کەس دەرکردووە کە گومان دەکرێت دەستیان هەبووبێت لە سەرپەرشتى و رێکخستنى هەوڵەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە فەرمانەکان بۆ دەستگیرکردنى لاهور شێخ جەنگى بوو.

بابهتی پهیوهندیدار