ئیسرائیل ڕۆژنامەنووسان دەکوژێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە شەڕێکی سیستماتیکی دژ بە ڕۆژنامەنووسان لە غەززە بەڕێوە دەبات لە چوارچێوەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کە سوپای  ئەنجامی دەدات. تا ئێستا ٢٤٧ ڕۆژنامەنووس کوژراون. دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل هەوڵدەدەن گەمارۆی میدیایی بسەپێنن و کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکانی ناوچەی فەلەستینی لێدراو تەمومژاوی بکەن.

زیاتر لە 250 دەزگای ڕاگەیاندن لە زیاتر لە 70 وڵاتەوە، ڕۆژی دووشەممە لاپەڕەی یەکەم و ماڵپەڕەکانیان ڕەشکردەوە و پەخشەکانیان پچڕاند بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە کەرتی غەززە.

پەیامنێرانی بێسنوور کە ئەو ناڕەزایەتییەیان ڕێکخستووە، ڕایگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا ٢٥٠ ڕۆژنامەنووسی لە کەرتی غەززە کوشتووە.

سوپای ئیسرائیل ڕاستەوخۆ پەیامنێرانی ئەلجەزیرەیان کردوەت ئامانج. یازدە پەیامنێر و کامێرامان لە کەرتی غەززە لە هێرشە ئاسمانییە ڕاستەوخۆکانی ئیسرائیلدا کوژران، لەکاتێکدا بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەرکە ڕۆژنامەوانییەکانیان سەرەڕای جینۆساید و برسێتی و ئاوارەبوون. هەندێکی دیکەش بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئیسرائیلەوە بە سەختی بریندار بوون.

ئەو ڕۆژنامەنوسانەى کەناڵی جەزیرە لە نێو ڕۆژنامەنووساندا بریتین لە: ئەنەس ئەلشەریف، محەمەد قریقە، محەمەد نوفال، ئیبراهیم ئەلزاهر، حوسام شەبات، ئەحمەد ئەللوح، ئیسماعیل ئەلغول، ڕامی ئەلریفی، مستەفا توریا، حەمزە ئەلدەهدوح، و سامر ئەبودەقە.

لە هەڵمەتەکانی سوپای ئیسرائیل، وایل ئەلدەهدوح، بەرپرسی نووسینگەی غەززەی ئەلجەزیرە، ئیسماعیل ئەبو عومەر، ڕۆژنامەنووس، ئەحمەد مەتار فۆتۆگرافەر و فادی ئەلواحیدی کامێرامان بریندار بوون.

بەگوێرەی کەمپینێکی نێودەوڵەتی کە ڕۆژی دووشەممە دەستیپێکردووە، "بەم ڕێژەیە لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، بەم نزیکانە کەس نامێنێت کە ڕووماڵی هەواڵەکانی غەززە بکات و ئاگادارمان بکاتەوە لەوەی لەوێ ڕوودەدات،ئەمە تەنها شەڕێک نییە دژی غەززە، شەڕێکە دژی ڕۆژنامەگەری".

ئەنەس شەریف ئێوارەی 10ی ئابی 2017، دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کە خێمەیەکی ڕۆژنامەنووسانی لە نزیک نەخۆشخانەی شیفا لە شاری غەززە کردە ئامانج، کوژرا. لە وەسیەتنامەکەیدا باسی لەوە کردووە کە هەموو شتێکی لە توانای خۆیدا کردووە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بڵێت.

سامر ئەبودەقە، فۆتۆگرافەرو ڕۆژنامەنووس و مۆنتاژکاری ڤیدیۆ لە کەناڵی جەزیرە، کە لە ساڵی ٢٠٠٤ پەیوەندی بە کەناڵی جەزیرەوە کرد، لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە کاتی ڕووماڵکردنی بۆردومانێکی ئیسرائیلدا شەهید بوو کە قوتابخانەی فەرهانە لە خان یونس کرایە ئامانج.

دوابەدوای کوژرانی پێنج ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوودا، عیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل، پەشیمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو زیانە گیانیانەی خەڵکی سڤیل.

سوپای ئیسرائیل بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێرشەکانی تەنها بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی و گروپە چەکدارەکانی دیکە دەکاتە ئامانج و هەوڵدەدات زیان بە خەڵکی مەدەنی نەگەیەنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار