دەستەی مافی مرۆڤ: پێویستە بەزووى تەقەکەرانى هێمن مامەند بدۆزرێنەوە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگەیاند، نیگەرانن لەو کردەوە نامرۆڤانەی بەرامبەر هێمن مامەند کراوە و تەقەکردن لە هێمن مامەند بە هەوڵێک بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازاد و کاری رۆژنامەوانی لە سلێمانی ناوبردووە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ راشیگەیاند، پێویستە دەزگا ئەمنی و ئیدارییەکانی سلێمانی بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە و رادەستی یاسا بکرێن و دەستەکە ئەوەش دەڵێت، کە چاودێریی رێکارەکانى دۆسییەى هێمن مامەند دەکەن.

دەقى پەیامەکە..

پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەبارەت بە بریندار کردنی ڕۆژنامەنوس هێمن مامند لەشاری سلێمانی 

بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هەواڵی تەقەکردن لە ڕۆژنامەنوس هێمن مامندو بریندار بونی  ناوبراومانبیست لەشاری سلێمانی.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەریدەبڕێت بۆ ئەو کردەوە نامرۆڤانەی بەرامبەر ناوبراو ئەنجامیداوە، لامان وایە هەوڵێکە بۆ سنور دارکردنی دەنگی ئازادی و کاری ڕۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی .

پێویستە دەزگا ئەمنیەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە ودەستگیریان بکەن و ڕادەستی یاسا بکرێن.
هیوای سەلامەتی و شیفا بۆ هێمن مامند دەخوازین
لەنزیکەوەش وەک دەستە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین و هەر دوای ڕووداوەکەش تیمێکی نوسینگەی سلێمانی دەستە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە چاویان بە ناوبراو کەوتوە لەهەواڵیان پرسیوە لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەبین.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار