سێ عومرەکارى کورد گیانیان لەدەستدا

8 كاتژمێر لەمەوپێش
چوار هاوڵاتى کورد کە دەیانویست گەشتى عومرەبکەن لەسەر ڕێگاى نێوان سعودیەو عێراق لەناوچەى عەرعەر توشى ڕوداوى هاتووچۆ دەبن و سیانیان گیانى لەدەستدا.
پەیامنێرى هاوڵاتى ڕایگەیاند چوار هاوڵاتى کوردى هەرێمى کوردستان کەخەڵکى هەولێرو مەخمورن هاورێى نزیکن و خێزاندارن ویستویانە بەئۆتۆمبێلى تایبەتى خۆیان گەشتى عومرەبکەن، بەڵام بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممەلەناوچەى عەرعەر توشى ڕووداوێکى هاتووچۆ دەبن و بەوهۆیەوە سێ کەسیان گیان لەدەستدەدات و ئەوى دیکەشیان بریندارە.
یەکێکە لەکەسوکارەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە باس لەڕووداوەکە دەکات و دەڵێت، ئەوانە ئەمشەو کاتژمێر لە١٢ى شەوەوە لەهەولێرەوە بەڕێکەوتوون، هاوڕێى نزیکن و ئاسنگەرن و پێشتریش چەند جارێک چونەتە عومرە هەر بەئۆتۆمبێلى خۆیان، بەڵام ئەمجارە توشى وەرگەڕان دەبن و سیانیان مردوو ئەویشیان برینەکەى سەختە.
بەوتەى کەسوکارەکەى ئێستا کەسوکارى ئەو هاوڵاتیانە چونەتە نەخۆشخانەى ڕوومادییەو سەرقاڵى وەرگرتنەوەى تەرمەکانیانن و بڕیارە هەر ئەمڕۆ بگەڕێنرێنەوەو دواتر بەخاک بسپێردرێن.
