لاهور شێخ جەنگى لەزیندانەوە قسەى نوێ دەکات

9 كاتژمێر لەمەوپێش



بۆیەکەمجار دوێنێ دووشەممە ١ - ٩ چوار پارێزەر چونەتە زیندان و چاویان بە لاهور شێخ جەنگى کەوتووەو لەسەر تەندروستى خۆى و دۆسیەکەى و ئەو دانپێدانانەش کەبڵاوکرایەوە قسەى کردوە.

بورهان ڕەشید یەکێک لەو چوار پارێزەرەى کە بینیویەتى و سەبارەت بەو یەکتر بینینە، دەڵێت: لەزیندانى ئاسایش چوینە لاى کاک لاهورو بینیومانەو ماوەى چل خولەک لاى ماینەوەو قسەمانکرد، هیچ لێدان و ئاسەوارێکى ئەشکەنجەى پێوە دیارنەبووەو تەندروستى زۆرباشە.

ئەو پارێزەرەش وتی: کاک لاهور لەبارەى دۆسیەکەیەوە وتویەتى دۆسیەیەکى سیاسیە نەک یاسایی و دەستى دەرەکى تێدابووە، هەروەها وتى ئێمە لەماڵەوە دانیشتوین و هێزهاتوەتە سەرمان.

سەبارەت بەودانپێدانانەش کە لەچەند ڕۆژى ڕابردوو بڵاوکراوەتەوە، بورهان ڕەشید یەکێک لەپارێزەرەکانى وتى: بەلێ ئەو دانپێدانانەى بینیوەو بەئێمەشى وتوە کە بەوشێوەیە نیەو لەداهاتوودا قسەى لەسەر دەکات و هێشتا دۆسیەکەى لێکۆڵینەوەى تێدا  دەکرێت و کۆتایی نەهاتووە.

لەبارەى ئەوەى جگە لەپارێزەکانى کێى تر لاهور شێخ جەنگیان بینیوە، بورهان ڕەشید وتى: هیچ ئاگامان لەوەنییە کە هاوسەرەکەى یان خوشک و براکانى دیکەى سەردانیان کردبێت و بینیبێتیان.

ماوەی (11) رۆژ بەسەر دەستگیركردنی لاهور شێخ جەنگی گرتنی لالەزاردا تێپەڕ دەبێت، دوێنێ بۆ یەكەمجار تیمی پارێزەرانی، كە لە چوار پارێزەر پێكهاتوون لاهور شێخ جەنگیان بینی، ئیفادەی لێوەرگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی دەکرێت. 

بە پێی بەدواداچوونەكان هەریەك لە هیوا شێخ جەنگی و ئاواز شێخ جەنگی خوشك وبرای لاهور شێخ جەنگی رێگەیان پێنەدراوە لاهور شێخ جەنگی ببینن، تا ئێستا هاوسەرەكەشی نەیتوانی لاهور شێخ جەنگی ببینێت، هەرچەندە بە تەلەفۆن قسەی لەگةڵ كردووەو لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە سلێمانی و  بڕیارە بەم زووانە رێگەی پێبدرێت بیبینێت.

هیوا شێخ جەنگی برا گەورەی لاهور شێخ جەنگی زانیارییەكانی پشتڕاست كردەوە كە ئەمڕۆ پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگیان بینیوە، بەڵام پۆڵاد و رێبوار و ئەوان پارێزەر نەیانی بینیوە، هیوا شێخ جەنگی ئەوەشی وت، كە ئەمڕۆ رێگەیان نەداوە خۆی و ئاوازی خوشكی لاهور شێخ جەنگی ببینن.

وتیشی بەشێك لەو پارێزەرانەی كە لە هەولێرو لە كەناڵەكانەوە لێدوان دەدەن هیچ وەكالەتێكی لاهور شێخ جەنگیان نیەو رێگەپێدراویش نین بەناوی لاهورەوە قسە بكەن، ئێمە سوپاسیان دەكەین بەڵام ناتوانن بەناوی لاهور شێخ جەنگییەوە قسە بكەن و بنەماڵەكەشیان ئاگادار نین، دەتوانن وەك مافپەروەرێك قسە بكەن و بەرگری بكەن و ئێمە سوپاسیان دەكەین. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار