ئێران ئامێری ساردکەرەوەکانى لە دامەزراوەی نەتەنز گواستوەتەوە

21 كاتژمێر لەمەوپێش



وێنەکانی ئەم دواییەی مانگی دەستکردەکان ئاشکرای دەکەن کە ئێران لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زۆربەی کەرەستەی ساردکەرەوەی لە دوو بینای هەواگۆڕکێ و تەندروستی لە دامەزراوەی پیتاندنی سووتەمەنی ئەتۆمی نەتەنز لابردووەو گواستویەتیەوە بۆ شوێنێکى دیکە.

دەیڤید ئۆلبرایت، سەرۆکی پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئامانجی ئەم هەنگاوە کەمکردنەوەی مەترسی لەناوبردنی ئەو ئامێرە گرنگانە لە ئەگەری هێرشی ئاسمانی زیاتردا، بەتایبەتی کە لە ئێستادا بەهۆی پچڕانی کارەبا و خراپی کارکردنی دامەزراوەی سەنتەرفیوجەوە، کە بەهۆی هێرشەکانی سەردەمی بەناو "جەنگی 12 ڕۆژە" دژی ئیسرائیل و ئەمەریکا دروستبووە.

ئۆلبرایت کە وەک یەکێک لە شارەزایانی پێشەنگ لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دادەنرێت، وتی پێدەچێت تاران داخستنی کاتی ئەو دامەزراوەیە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی کەرەستەی گرنگ لە هێرشە ئاسمانییەکانی داهاتوو بپارێزێت، ئەمەش هەنگاوێکە کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئامادەکارییەکان بۆ هێرشێکی نوێی ئیسرائیل، بەپێی وتەی دەیڤید ئۆلبرایت، شارەزای ئەتۆمی ئەمریکی، سەرۆکی ئینستیتیوتی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

دامەزراوەی نەتەنز - یەکێک لە شوێنە سەرەکییەکانی پیتاندنی ئێران - پێشتر لە مانگی حوزەیران لە هێرشێکی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکادا کرایە ئامانج کە زیانێکی بەرچاوی لێکەوتەوە. شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن کە دوایین پێشهاتەکان ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی تارانە بۆ پاراستنی ژێرخانی ئەتۆمی وڵاتەکەی لە بەرامبەر هێرشە نوێبووەکان.

لەم چوارچێوەیەدا، ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دووپاتی کردەوە کە ئێران هێشتا خاوەنی توانای بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوجی سەرەکییە کە لە پرۆسەی پیتاندنی ماددە تیشکدەرەکاندا بەکاردەهێنرێت.

گرۆسی دەڵێت: هەمووان هاوڕان لەسەر ئەوەی توانای بەرهەمهێنانی سەنتەرفیوجی زیاتر تاڕادەیەکی زۆر لەوێیە، گرۆسی جەختی لەسەر پێویستی پشتڕاستکردنەوەی بوونی مادەی پیتێنراو لە ئێران کردەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێموایە ڕێککەوتنی گشتی هەیە لەسەر ئەوەی کە کەرەستەکان هێشتا لە ئێرانن، بەڵام بێگومان بوونی ئەوان پێویستی بە پشتڕاستکردنەوە هەیە، ڕەنگە هەندێکیان ون بووبن، ڕێگەی تەکنیکیش هەیە بۆ دیاریکردنی ئەوە، بۆیە ئەوە ئەوەیە کە چاوەڕێی دەکەین.

دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران وەستان، ئەوەش دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کە ئەمریکا بەشداریی کرد لە ئەنجامدانی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار