عێراق: هیچ عێراقییەک بەشدارى شەڕى ڕوسیاى نەکردووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئەوەی كەسێك بەناوی نوێنەری ڕەوەندی عێراقی لە ڕوسیا ڕایگەیاند، پێنج هەزار عیراقی لەنێو ریزەكانی هەردو سوپای روسیا و ئۆكرانیا لەدژی یەكدی دەجەنگن. باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ دەڵێت، "ئەوە بانگەشەیەکی ناراستە و هیچ بنەمایەکی نییە. هەروەها هیچ نوێنەرێکی فەرمی دەسەڵاتدار بۆ ڕەوەندی عێراقی لە ڕوسیا نیە".
باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، کەسێک لە سۆشیال میدیا بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی کۆمەڵگەی عێراقی دەکات لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەمە "درۆیە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە."
باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، "هیچ ڤیزایەکی هاتنە ژوورەوەی ڕووسیا نادات، کە ئەوکەسە لەو بانگەشە چەواشەکارانە ڕایگەیاندووە"، ئاماژەی بەوەش کرد "تاکە لایەنی ڕێگەپێدراو بۆ پێدانی ڤیزای چوونە ناو خاکی ڕووسیا، باڵیۆزخانەی ڕووسیایە لە بەغدا و کونسوڵخانەکانیەتی لە هەولێر و بەسرە."
باڵیۆزخانەکە هەڵوێستی عێراقی لە بێلایەنی سەبارەت بە قەیرانی ڕووسیا و ئۆکرانیا دووپاتکردەوە، هەروەها داوای چارەسەری ئاشتیانە و کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا باڵیۆزخانە ئەندامانی خەڵکی عێراق ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ڕووسیادا هیچ نوێنەرێکی فەرمی ێگەپێدراوی پێکهاتەی عێراقی نییە، نە لە لایەنی عێراقییەوە و نە لە لایەنی ڕووسییەوە، هۆشداریشی دەدات، لە فریودان یان تێوەگلانیان لەو جۆرە تۆمەتانە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ هاتووە، هۆشداری دەدەینە خەڵکی عێراق ئەوانەی نیشتەجێی ڕووسیا یان دەرەوەی وڵاتن لەوەی بە بیانووی جۆراوجۆر بە بەشداریی لەو شەڕەدا نەکەن، داواشی کرد، وریا بن و خۆیان لە نێچیری ئەم تاکتیکە چەواشەکارانە بەدوور بگرن.

