ئیسرائیل داوادەکات بەپەلە غەززە چۆڵبکرێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



سوپای ئیسرائیل داوا لە دانیشتووانی شاری غەززە دەکات، بەر لە هێرشە فراوانەکەیان بۆ سەر شارەکە، بەپەلە ماڵەکانیان بۆ ئەو ناوچانەی بۆیان دیاریکردوون بەجێبهێڵن.

ئەمڕۆ شەممە (6ی ئەیلولی 2025) ئەفیخای ئەدرەعی، گوتەبێژی سوپای سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانیان لە شاری غەززە فراوان دەکەن، تاوەکو بە تەواوەی بزووتنەوەی حەماس لەناوبەرن، هەر بۆیە ناوچەییەکی مرۆییان بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل دیاریکردووە.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی بڵاوکراوەتەوە، ناوچەی مەواسی سەرجەم ژێرخانە مرۆییەکەی بۆ دابینکراوە، وەک نەخۆشخانە، تۆڕی ئاو، دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و چادر و پێداویستییە تەندروستییەکانیش هەروەها بەگوێرەی میکانیزمەکانی حکومەت بۆ دانیشتووانی ناوچەکە سەرجەم ئەم پێداویستییانە دابین دەکرێت.

ئەو بەرپرسەی ئیسرائیل دڵنیایشیدا لەوەی سەرجەم هاریکارییەکان کە گونجاون بۆ ژێرخانی ناوچەکە بە هاریکاریی ئەمریکا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەگەیەنرێت بە دانیشتووانی کەرتی غەززە.

نەتەوەیەکگرتووەکانیش پێشتر دانیشتووانی شاری غەززەی بە ملیۆنێک خەمڵاندبوو، راشیگەیاندبوو کە لە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی فراوانی ئیسرائیل کارەسات لەو شارە روودەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار