سودانی: تا 120 ساڵی تر نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان دابین دەكەین

4 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکوەزیرانی عێراق پشتڕاستیکردەوە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دانوستانەکان بۆ کاراکردنەوەی بۆری هەناردەکردنی عێراق-سوریا ئەنجامدراون، هاوکات ئاماژەی بە کۆتایی هاتنی سووتاندنی غازی پەیوەندیدار و بەکارهێنانی تەواوی 1300 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی کرد.

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا كۆڕبەندی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ وزە ئەوەى خستەڕوو ئەوە لەبیرناكەین كە رێكخراوی (ئۆپیك) ساڵی 1960دا لە بەغداد دامەزراوەو عێراق ئەندامێكی سەرەكییە تێیدا، یەدەگی سەلمێندراوی نەوتی عێراق دەگاتە 150 ملیار بەرمیل. 

وتیشى: نەوتی عێراق لانی كەم بۆ ماوەی زیاتر لە 120 ساڵی تر بەردەوام دەبێت لە دابینكردن بۆ بازاڕە جیهانییەكان، ئەمە سەرباری ئەوەی پشكی هەناردەمان لەگەڵ قەبارەی یەدەگی نەوت و توانای وەبەرهێنان و ژمارەی دانیشتووانماندا نەگونجاوە. 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەى بۆ ئەوەکرد ئامانجێكی ستراتیژیمان هەیە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بگۆڕین بۆ بەرهەمە نەوتییە بەها بەرزەكان، بەرێژەیەك كە تاوەكو 2030 كەمتر نەبێت لە 40%ی تێكڕای بەرهەمهێنانمان، لەسەر ئەم بنەمایەش دەستمان بە پرۆژە نەوتییەكانمان كردووە.

سودانى وتیشى: بەر لە چەند هەفتەیەك گفتوگۆمان كرد بۆ كاراكردنەوەی هێڵی هەناردەی عێراق- سوریا، بۆ ئەوەی ببێت بە بژاردەیەك لەنێو بژاردەكانی فرەچەشنكردنی دەروازەكانی هەناردەی نەوتی عێراق. بە كردەوە دەستمان بە راكێشانی بۆری (بەسرە- حەدیسە) كردووە بەدرێژایی (685 كیلۆمەتر). 

لەبەشێکى دیکەى وتارەکەیدا سەرۆک وەزیرانى عێراق، وتى: رێژەی 70%ی پرۆسەی دووبارە بەكارهێنانەوەی غازمان تێپەڕاندووە، تا دەگات بە راگرتنی تەواوەتی سوتانی غاز لەماوەی دوو ساڵدا. 

ئەوەشى خستەڕوو كۆتایی بە سوتانی غازی هاوەڵ هێنراوەو بەتەواوەتی سود لە 1300 ملیۆن پێ سێجا غاز وەردەگیرێت.

ئاماژەیە بۆ ئەوەی، "چەند هەفتەیەک لەمەوبەر گفتوگۆمان ئەنجامدا بۆ کاراکردنەوەی هێڵی هەناردەکردنی عێراق-سریا، بۆ ئەوەی ببێتە بژاردەیەک لەنێوانیاندا". بژاردەکانی هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردنی عێراق، لە هەمان کاتدا دابینکردنی نەرمی لە تواناکانی گواستنەوەی نەوتی خاو، و ئێمە لە ئێستاوە دەستمان کردووە بە درێژکردنەوەی بۆری (بەسرە-حەدیحە) بە درێژی (685) کیلۆمەتر، کە دەکەوێتە ئەم ئاراستەیە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار